گەورەشارەوانیی بورسا کەوتە دەست ئاکپارتی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای دەستگیرکردن و دوورخستنەوەی مستەفا بۆزبەی، سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسا لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە، لە هەڵبژاردنێکی نێوخۆیی ئەنجوومەنی شارەوانیدا دەسەڵات گۆڕدرا. 
 
لە هەڵبژاردنەکەدا کە جەهەپە هیچ بەربژێرێکی نەبوو، شاهین بیبا، بەربژێری پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) بە سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسا بە وەکالەت هەڵبژێردرا.
 
لە هەڵبژاردنەکەی ئەنجوومەنی شارەوانیدا، گرووپی جەهەپە بڕیاریدا هیچ بەربژێرێکی نەبێت. چونکە پێیان وایە ئەم کردەیەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیوومە و کارێکی ناڕەوایە. لە هەڵبژاردنەکەدا کە تەنیا شاهین بیبا، بەربژێری ئاکپارتی بەشداریی کرد، ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی لە جەهەپە و ئیی پارتی دەنگیان نەدا.
 
لە دوو گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا، هیچ بەربژێرێک نەیتوانی زۆرینەی دوو لەسەر سێی دەنگەکان کە 71 دەنگ بوو بەدەستبهێنێت. بیبا لە گەڕی یەکەمدا 61 دەنگ و لە گەڕی دووەمدا 60 دەنگی بەدەستهێنا، بۆیە هەڵبژاردنەکە چووە گەڕی سێیەم کە پێویستی بە زۆرینەی رەها بوو. 
 
لە گەڕی سێیەمدا، شاهین بیبا بە بەدەستهێنانی 61 دەنگ، بە سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسا بە وەکالەت هەڵبژێردرا. بەم ئەنجامە، ئیدارەی گەورەشارەوانیی بورسا لە جەهەپەوە بۆ ئاکپارتی گۆڕدرا.
 
دوای هەڵبژاردنەکە، شاهین بیبا لە گوتارێکدا رایگەیاند، ئیرادەی بورسا تەنیا لە قسەدا نییە، بەڵکو دابەشبوونی نوێنەرایەتی لە ئەنجوومەندا بە روونی ئەو ئیرادەیە نیشان دەدات. 
 
بیبا گوتی: "داوا لە هەموو لایەک دەکەم رێز لەم پرۆسە دیموکراسییە بگرن کە لە چوارچێوەی یاسادا بەڕێوەچوو، هەروەها رێز لە هەڵبژاردنی گەل بگرن کە لە ئەنجوومەندا رەنگی داوەتەوە."
 
شاهین بیبا کێیە؟
 
شاهین بیبا، ساڵی 1982 لە شاری پرزرنی کۆسۆڤۆ لەدایکبووە. پیشەی ئەندازیاری تەلارسازییە و هاوکات کەسایەتییەکی سیاسیی چالاکە. بیبا، پێشتر گوتەبێژی فراکسیۆنی ئاکپارتی بووە لە ئەنجوومەنی گەورەشارەوانیی بورسا و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی نیلوفەر بووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا کۆدەبێتەوە؛ باسی پرسی کورد دەکەن

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا، بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە. پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد، هێرشەکەی دوێنێی ئیستەنبووڵ و جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە دەبن