رووداو- ئەنقەرە
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆكکۆماری تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆكوەزیرانی پێشووی بۆ پێكهێنانی حکومەتی نوێی تورکیا راسپارد.
راسپاردنەکەی داودئۆغڵو پاش کۆبوونەوەیەکی یەک کاژێر و نیوی هات لە کۆشکی سەرۆکایەتیی تورکیا لەنێوان ئەردۆغان و داودئۆغڵودا.
لە هەڵبژاردنی 7 ی حوزەیرانی 2015 دا، هیچ پارتێکی سیاسی لە تورکیا نەیتوانی ژمارەی پێویستی کورسی بۆ پێکهێنانی حکومەت بەتەنها بەدەستبهێنێت. داوودئۆغڵو 45 رٶژی لەبەردەستدایە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ کە دەبێتە حکومەتی شەست و سێیەمین لە مێژووی کۆماری تورکیادا.
بەگوێرەی لێدوانێک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە، داودئۆغڵو لەگەڵ هەر سێ حیزبەکەی دیکە، جەهەپە و مەهەپە و هەدەپە کۆدەبێتەوە
ئەگەر لە ماوەی ئەم 45 رۆژەدا داودئۆغڵو نەتوانێت حکومەتێکی هاوپەیمانی پێکبهێنێت، ئەوا سەرۆککۆماری تورکیا مافی ئەوەی هەیە کەسێکی دیکە رابسپێرێت یاخود بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ بدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ