رووداو دیجیتاڵ
دایکێک و کچە پێنج ساڵانەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا لە شارۆچکەی گەبزەی سەر بە پارێزگای کۆجائەلیـی تورکیا بە مردوویی دۆزرانەوە.
دوای ئەوەی لە باڵەخانەیەکەوە بۆنێکی ناخۆش بڵاوبووەوە، تیمە پەیوەندیدارەکان چوونە ژوورەوە و تەرمی دورسوونە بیلگیلی تەمەن 50 ساڵ و حەوا نوور ئانزەرلی کچە پێنج ساڵانەکەیان بە مردوویی دۆزییەوە.
لە لیکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، شوێنەواری برین بە ئامرازی تیژ بە جەستەی دایکەکە و کچەکەیەوە بووە.
رووداوەکە کاژێر 17:00ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 09ـی ئەیلوولی 2025، لە نهۆمی سێیەمی شوقەیەک لە شەقامی 302ی لە گەڕەکی بەیلیکباغی روویدا.
هاووڵاتییانی دانیشتووی باڵەخانەکە، بەهۆی ئەو بۆنە ناخۆشەی لە شوقەکەوە دەهات، لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردەوە.
دوای ئاگادارکردنەوەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی، تەندروستی و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. بەهۆی نەکرانەوەی دەرگاکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە پەنجەرەکەوە چوونە نێو شوقەکە.
تیمەکان، دایک و کچەکەیان لەنێو خوێندا بەڕاکشاوی بینی. لە پشکنینی تیمە تەندروستییەکاندا دەرکەوت کە دایکەکە و کچەکەی گیانیان لەدەستداوە.
لە لێکۆڵینەوەی شوێنی رووداوەکەدا دەرکەوت کە شوێنەواری برین بە ئامێری تیژ بە جەستەی دایک و کچەکەیەوە دیارە. تەرمی دایک و کچەکەی بۆ توێکاری پزیشکی رەوانەی پزیشکی داد کران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ