بارزانی لەگەڵ شاندێکی هەدەپە کۆبوویەوە

10-12-2015
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
رووداو
رووداو
نیشانەکردن بارزانی
A+ A-
رووداو - ئەنقەرە 

 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شوێنی مانەوەی لە ئەنقەرە پێشوازی لە شاندێکی باڵای هەدەپە کرد.

شاندەکەی هەدەپە کە سەردانی بارزانیان کرد پێکهاتوون لە فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لەیلا زانا ، محەممەد فورات، ئەحمەد تورک و عوسمان بایدەمیر.

کۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ شاندی هەدەپە لە کاژێر 17:25 خولەک کۆتاییهات و دوای ئەو کۆبوونەوەیە، چەند لایەنێکی دیکەی کورد لە تورکیا لەگەڵ بارزانی کۆبوونەوە.

لەیلازانا لەلێدوانێکدا بۆ رووداو کۆبوونەوەکەی بە سەرکەوتوو ناوبرد و ئەحمەد تورک سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ رووداو گوتی:" لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرۆسەی چارەسەری کرا". 





رووداو زانیاری زیاتر بڵاودەکاتەوە...

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە