بوومەلەرزە زیانی بە 75 باڵەخانەی باڵکئەسیری تورکیا گەیاندووە

12-08-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

موراد کوڕوم، وەزیری ژینگە، شارەوانی و گۆڕانی کەشوهەوای تورکیا رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی یەکشەممەی پارێزگای باڵکئەسیر کە شارۆچکەی سندرگی چەقەکەی بوو، لەو شارۆچکەیەدا 75 باڵەخانە زیانیان بەرکەوت کە یەکێکیان رووخا.
 
دوای تێپەڕینی رۆژێک بەسەر بوومەلەرزە 6.1 پلەییەکەی سندرگی لە پارێزگای باڵکئەسیری تورکیا، رۆژی دووشەممە 11-8-2025 موراد کوڕوم زانیاریی لەبارەی زیانەکان دا و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کرد، کە گیانی لەدەستدا.
 
موراد کوڕوم لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە لەبارەی ئەو باڵەخانانەی لە شارۆچکەی سندرگی زیانیان بەرکەوتووە نووسیویەتی، "دوای بوومەلەرزەکەی سندرگی لە باڵکئەسیر کە گوڕەکەی 6.1 بوو، دەستمان بە تۆمارکردنی زەرەر و زیانەکان کرد."
 
کوڕوم لەبارەی باڵەخانە زیانبەرکەوتووەکانی ئەو شارۆچکەیە گوتی، "بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی ئێستا بەدەستمان گەیشتوون، باڵەخانەیەک رووخاوە، 13 باڵەخانەش بە تووندی زیانیان بەرکەوتووە. 61 باڵەخانەی دیکەش زیانی کەمیان بەرکەوتووە."
 
وەزیری ژینگە، شارەوانی و گۆڕانی کەشوهەوای تورکیا هەروەها لەگەڵ ئێکسەکە ژمارەیەک وێنەی تیمەکانی تۆمارکردنی زەرەر و زیانەکانی بڵاوکردووەتەوە.
 
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو لە تورکیا (ئافاد) بوومەلەرزەکە کاژێر 07:53ی ئێوارەی یەکشەممە روویدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە