رووداو دیجیتاڵ
کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بە "تاوانی سووکایەتیکردن بە سەرۆککۆمار" سزای 11 مانگ و 20 رۆژ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
دادگاییکردنی کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی جەهەپە، لە سێیەم دادگەی بەرایی تاوانەکان لە شاری مێرسین بەڕێوەچوو.
جەلال چەلیک، پارێزەری کلچدارئۆغلو، بڕیارەکەی دادگەی بە نایاسایی و قبووڵنەکراو ناوبرد و گوتی: "ئێمە لە بەردەم بڕیارێکی نادادپەروەرانەی تەواوداین. ئەم بڕیارە قبووڵکراو نییە و تانە لەم بڕیارە نایاساییە دەدەین و دڵنیاین هەڵدەوەشێتەوە.”
کلچدارئۆغلو، حەوتەمین سەرۆکی جەهەپە بوو و لە ساڵی 2024، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتی و ئەندامییەتی پەرلەمان، دۆسیەی لێکۆڵینەوە دژی دەستیپێکرد.
کلچدارئۆغلو کاتێک لە پۆستی سەرۆکایەتیی جەهەپە بوو، لێدوانی تووندی دژ بە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەدا.
بەهۆی گوتارێکی کە لە گردبوونەوەیەکدا لە شاری مێرسین لە ساڵی 2014، هەروەها ئەو لێدوانانەی لە ساڵانی دواتردا لە کۆبوونەوەکانی و گربوونەوەکانی جەهەپە دژی ئەردۆغان داویەتی، دادگایی دەکرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ