رووداو - هەولێر
له شارۆچكه‌ی حەسکێف-ی سەربە پارێزگای ئیلێهـ لە باکووری کوردستان كاره‌كانی گواستنەوەی ئاسه‌واره مێژووییه‌كان له گۆڕه‌پانی به‌نداوی ئلی سو‌و بەردەوامە، بۆ ئەوەی ژێرئاوی بەنداوەکە نەکەون.
کار بۆ گواستنەوەی مزگه‌وتی ئه‌لڕزق و مناره‌كه‌ی ده‌کرێت، كه له ساڵی 1409 زایینی‌دا دروستكراوه.
عه‌لی ناجی كۆساڵی، به‌ڕێوه‌به‌ری شازدەهه‌مین ناوچه‌ی كاروباری ئاوی ده‌وڵه‌ت دەڵێت "دوای هەڵسەنگاندنەکان، بۆمان دەرکەوت منارەکە بەیەکپارچە ناگوازرێتەوە. بۆیە ده‌ستكرا به هه‌ڵوه‌شاندنەوەی و ده‌رهێنانی به‌رده‌كانی. دەرهێنانی بەردەکان لە ماوەی یەک مانگدا کۆتاییدێت. دواتر لە شوێنە تازەکەیدا بەرد بە بەرد لە شوێنی خۆی دادەنرێتەوە و لەگەڵ وەستا پسپۆڕەکانمان دەست بە مۆنتاژکردنەوەیان دەکەین".
بەو هۆیەی مناره‌ی مزگه‌وته‌كه نزیكه‌ی 40 مه‌تر به‌رزه، ناتواندرێت به یه‌كپارچه بگوازرێته‌وه، بەهه‌ستیارییه‌وه پرۆسەی ده‌رهێنانی به‌رده‌كانی ئه‌نجامده‌درێن. ئه‌و به‌ردانه‌ی ده‌رده‌هێندرێن یه‌ك به یه‌ك ژماره‌یان لێده‌درێت و دواتر ده‌گوازرێنه‌وه بۆ پاركی كولتووری حەسکێف بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوه ره‌سه‌نه‌كه‌ی دابندرێته‌وه.
لە ساڵی رابردووەوە دەستکراوە بە گواستنەوەی شوێنەوارەکانی حەسکێف و دوای گواستنەوەی مەزاری زەینەل بەگ، مەزاری ئیمام عەبدوڵڵا و گەرماوی حەسکێف و دەرگای ناوەڕاستی قەڵای حەسکێف بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە، ئێستاش ئامادەکارییەکان بۆ گواستنەوەی مزگه‌وتی ئه‌لڕزق و مناره‌كه‌ی درێژەی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ