رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا پیاوێک لە شیرینی خەودا هاوژینە نەخۆشەکەی خۆی بە دەمانچە کوشت و لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا.
رووداوەکە کاژێر 20:30 خولەکی شەوی چوارشەممە 15 ـی تشرینی یەکەمی 2025 لە گەڕەکی رفعەت پاشا لە شارۆچکەی بورنۆڤا روویدا.
پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ بە ناوی "ر.ت" بە دەمانچە تەقەی لە هاوژینە 69 ساڵانەکەی خۆی کرد بە ناوی "ئیزادیە تەکەر" و لە نێو جێگەکەی خۆی لە خەودا کوشتی.
دواتر "ر.ت" پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی 112ـەوە کردووە و دانی بەوەدا ناوە هاوژینەکەی بریندار کردووە، بەڵام کاتێک تیمەکانی تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، تەکەر گیانی دەرچووە.
هێزەکانی پۆلیس تۆمەتباریان دەستبەسەر کرد و تەرمی ئیزادیە تەکەریش گوێزرایەوە بۆ دادپزیشکیی ئیزمیر.
بەگوێرەی ئامارەکانی پلاتفۆرمی "کوشتنی ژنان رادەگرین"، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لە باکووری کوردستان و تورکیا 20 ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و 22 ژنی دیکەش بە شێوەیەکی گوماناوی بە مردوویی دۆزراونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ