ئەردۆغان: ماکرۆن پێی‌گوتم سەرباز دەنێریتە غەززە؟ گوتم بۆ نا
رووداو دیجیتاڵ
ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی له چوارچێوه‌ی رێککه‌وتنی ئاشتیی غه‌ززه‌دا، چاودێری سه‌قامگیریی ناوچەکە ده‌کات، ده‌ستبه‌کار دەبێت و رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت، ئیمانوێل ماکرۆن داوای ناردنی سەربازی لێ کردووە.
له‌دوای رێککه‌وتنی حه‌ماس و ئیسرائیل، زەوینە بۆ جێبەجێکردنی خاڵه‌کانی دیکه‌ی پلانه‌که رەخسا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆککۆماری تورکیا دەڵێت، له لووتکەی ئاشتیی غەززە لە میسر له‌سه‌ر پێشنیازی ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆککۆماری فه‌ره‌نسا رازی بووە سه‌ربازی وڵاتەکەی بۆ چاودێری بنێرێتە ناوچەکە.
له‌نێو خاڵه‌کانی رێککه‌وتنی ئاشتیی غه‌ززه‌دا، هه‌نگاوی خێرا بۆ ئەرکدارکردنی هێزێکی سه‌ربازی ده‌نرێت، که چاودێریی سه‌قامگیریی ناوچه‌که بکات.
سه‌ربازانی تورکیا له کۆتایی ئۆکتۆبه‌ردا له غه‌ززه ده‌بن
باره‌گای ئه‌و هێزه‌ی چاودێریی جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنی ئاشتیی غه‌ززه ده‌کات، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا داده‌مه‌زرێت.
چاوه‌ڕێ ده‌کرێت براد کووپه‌ر، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ناوه‌ندیی ئه‌مریکا باره‌گاکه دابمه‌زرێنێت.
سه‌ربازانی تورکیا که لەو هێزەدا ئه‌رک ده‌بینن، له‌وانه‌یه له کۆتایی مانگی ئۆکتۆبه‌ردا بگەنە غەززە.
ئەردۆغان دەڵێت ماکرۆن داوای لێ کردووە سەرباز بنێرێت
له‌کاتێکدا ئه‌و گۆڕانکارییانه له ناوچەکەدا روویان دا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆککۆماری تورکیا رۆژی چوارشەممە 15-10-2025 له کۆبوونه‌وه‌ی ناوەندی بەڕێوەبردن و بڕیاری ئاکپارتیدا سه‌باره‌ت بەو هێزە قسه‌ی کرد.
بەگوێرەی میدیای تورکیا؛ ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووە: "ماکرۆن پرسیاری لێکردم، 'ئایا سه‌رباز ده‌نێرن بۆ ئەو هێزە؟' منیش گوتم، 'بۆ نا؟' ده‌توانین لەو میکانیزمی سه‌ربازییەی له غه‌ززه داده‌مه‌زرێت بەشدار بین. لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه به چ مه‌رجێک له‌وێ ده‌بین."
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوە له غه‌ززه کارێکی زۆر ماوه بکرێت، له‌وانه ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که و گوتی: "سه‌رباری ناسه‌قامگیری، که‌شێکی ئاسایش له غه‌ززه‌دا دروست بووه. نابێت بەو چاوە سەیری بابەتەکە بکەین کە کێشە چارەسەر بووە. به‌ڵام ئەمە هیچ نەبێت وچانێک بە دۆخەکە دەدات. هیچ که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی نییه بڵێت 'ته‌نیا ئاگربه‌ستیان واژۆ کرد' و کارەکە بچووک بکاته‌وه".
سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها دەڵێت: "سه‌رەڕای هه‌موو کهموکورییەکان، نزیکه‌ی 350 بارهه‌ڵگرمان گه‌یشتنه غه‌ززه. زیاتر له 400 بارههڵگریشمان چاوه‌ڕێی چوونەژوورهوه دەکەن. به‌تایبه‌تی وڵاتانی جیهان و ئیسلام، وه‌ک وڵات، وه‌ک گه‌ل و وه‌ک ئاک‌پارتی، به‌رپرسیارێتیی گه‌وره‌مان هه‌یه".
ئەردۆغان رووداوەکانی غەززەی بە 'جینۆساید' ناوبرد و دڵنیایی دا لەوەی غه‌ززه له‌بیر ناکرێت. هاوکات رایگەیاند، هەوڵ بۆ دامەزراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین دەدەن.
رۆژی دووشەممە، 13-10-2025، زیاتر لە 10 سەرۆک و سەرکردەی جیهان لە شاری شەرم شێخی میسر و لە لووتکەی "ئاشتیی غەززە" ئامادەبوون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، عەبدولفەتاح سی سی، سەرۆکی میسر، شێخ تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر رێککەوتنەکەیان واژۆ کرد.