تورکیا هاووڵاتییانی ئوسترالیا لە وەرگرتنی ڤیزە دەبەخشێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆککۆماری تورکیا، مەرسوومێکی واژۆ کرد کە  هاووڵاتییانی ئوسترالیا لە وەرگرتنی ڤیزە بۆ گەشتیاری و ترانزێت دەبەخشرێن.
 
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 17ـی نیسانی 2026، مەرسوومە واژۆکراوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیا بڵاوکرایەوە.
 
لە مەرسوومەکەدا هاتووە: "بڕیاردراوە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئاسایی ئوسترالیا، لە رێککەوتی 17-04-2026ـەوە لە وەرگرتنی ڤیزە ببەخشرێن. ئەمەش بۆ گەشتە گەشتیارییەکانیان و تێپەڕبوونیان بە خاکی تورکیادا، کە دەتوانن لە هەر شەش مانگ جارێک بۆ ماوەی سێ مانگ بمێننەوە.
 
بڕیارەکە بە پشتبەستن بە ماددەی 18ـی یاسای بیانییەکان و پاراستنی نێودەوڵەتیی ژمارە 6458 دەرکراوە.
 
بەم مەرسوومە نوێیە، کۆی گشتیی ئەو وڵاتانەی لە ڤیزەی تورکیا بەخشراون، گەیشتە 95 وڵات. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

کۆمەڵکوژییەکەی قوتابخانەی مەرەش؛ هێرشکارەکە وێنەی بکوژێکی بەناوبانگی ئەمریکی لەسەر واتسئاپ داناوە

پۆلیسی تورکیا زانیاریی نوێی دەربارەی ئەو مێرمنداڵە بڵاوکردەوە، کە رۆژی چوارشەممە 9 کەسی لە قوتابخانەیەکی پارێزگەی مەرەشی باکووری کوردستان کوشت. لێکۆڵینەوە بەراییەکان پەردە لەسەر کاریگەریی بکوژە کۆمەڵکوژەکانی ئەمریکا لەسەر بیری ئەو هێرشکارە لادەدەن.