تورکیا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەیمەن ئەلسەفەدی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن.
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بهردهواميى کارنامەکەیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەفەدی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردنیی هاشمی، کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، "لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییە مێژوویيیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ شانشینی ئوردن و پەرەپێدانی زیاتری هاریکاریی نێوانيان تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئوردن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی".
"تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە، دوا پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ و گرژییەکان بوو. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کارکردنی پێكهوهيى و هاريكارى بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان له ناوچهكه"، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ