رووداو - ئیستەنبوڵ
لە ئیستەنبوڵ پێشانگەیەکی تایبەت بە جلوبەرگی بوکێنی و زەماوەند کرایەوە.
ژمارەیەک کۆمپانیا و دیزاینەری جلوبەرگ لە 35 وڵاتی ئەوروپا، قەفقاسیا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقا بەشدارییان لە پێشانگەکەدا کردووە.
پێشانگەکه بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت دەیان هەزار کەس سەردانی بکەن.
بەشدار و رێكخەرانی پێشانگەكە دەڵێن، بەهۆی ترسی تیرۆر ژمارەی سەردانكەران كەمتربووەتەوە.
بازرگانانی كورد لە هەرێمی كوردستانیشەوە سەردانی پێشانگەكەیان كردووە، بۆ ئەوەی جلوبەرگی توركیی هاوردەی كوردستان بكەن.
داڕشتنەوە: حەكیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ