رووداو - ئەنقەرە
بە کۆی دەنگی پەرلەمانتارانی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، پرۆژەیاسایەکی ئەو پارتە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای دەستدرێژی سێکسی پەسندکرا و بەپێی یاساکە ئەگەر دەستدرێژییەکە هەڕەشە و زۆرلێکردنی تێدا نەبێت و دەستدرێژیکار هاوسەرگیری لەگەڵ قوربانییەکە بکات ئەوا سزاکەی دوادەخرێت.
تێپەڕاندنی یاساکە لە پەرلەمان ناڕەزایی بەشێکی زۆری خەڵکی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە. پەرلەمانتارانی جەهەپە و مەهەپە دژایەتی خۆیان بۆ یاساکە دەربڕی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ناڕەزایەتییەکی زۆر بەرامبەر بە یاساکە خرایەڕوو، لە بەرامبەردا بەکر بۆزداغ، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، یاساکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەستدرێژی سێکسییان کردووە، بەڵکو تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە کە "بەر لە تەمەنی ئاسایی بە بێ دادگا هاوسەرگیرییان کردووە".
وەزیری دادی تورکیا زیاتر گوتی: "دەستدرێژیکاران بە هاوسەرگیری لە سزاکە رزگاریان نابێت، ئەوانەی کە ئەم بانگەشەیان کردووە، بە ئەنقەست بابەتەکە بەلاڕێدا دەبەن."

.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)
