لە تورکیا و باکووری کوردستان زیاتر لە سێ ملیۆن کەس بێکارن

19-08-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە تورکیا و باکووری کوردستان بێکاری لە هەڵکشاندایە. بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی ئامار، لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا رێژەی بێکاری گەیشتووەتە 8.6% و سێ ملیۆن و 34 هەزار کەس لەو وڵاتەدا بێکارن.
 
دامەزراوەکە ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تەممووزی 2025 داتاکانی ھێزی کاری بۆ چارەکی دووەمی 2025ی بڵاوکردەوە.
 
ئەنجامەکان دەریانخستووە، رێژەی بێکاری لە مانگەکانی نیسان، ئایار و حوزەیران بەراورد بە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵ 0.3% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 8.6%. ژمارەی بێکاران 106 هەزار کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 34 هەزار کەس.
 
بێکاری لەنێو گەنجاندا بەرزبووەتەوە؛ رێژەی بێکاری لەنێو ئەو کەسانەی تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 24 ساڵانە 0.7% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 15.9%، هەروەها رێژەی بێکاریی پیاوان بووەتە 11.7% و ژنانیش بووەتە 23.7%.
 
لە تورکیا و باکووری کوردستان لە مانگەکانی نیسان، ئایار و حوزەیران ژمارەی ئەوانەی کار دەکەن 41 هەزار کەس کەمی کردووە، بە گشتی بۆ 32 ملیۆن و 435 هەزار کەس هەلی کار دابینکراوە.
 
داتاکانی ئەم دامەزراوەیە کە دامەزراوەیەکی فەرمیی دەوڵەتە، لەسەر بنەمای ئەو کەسانە هەژمار دەکرێت کە بە فەرمی داواکارییان بۆ کارێک پێشکێش کردووە و کاریان بۆ دابین نەکراوە. ئەو کەسانەی کە بە فەرمی داواکارییان پێشکێش نەکردووە بۆ کارێک لە ئامارەکەدا ئاماژەی پێ نادرێت. هەربۆیە پێشبینی دەکرێت رێژەی بێکاری زۆر لەوە زیاتر بێت کە بە فەرمی راگەیێندراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو