دەم پارتی: چاوەڕوان دەکرێ 1 ملیۆن کەس لە ئاهەنگی نەورۆزی ئیستەنبووڵ بەشدار بن

20-03-2026
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرنامەی نەورۆزی ئەم ساڵی ئیستەنبووڵ راگەیێندرا. دەم پارتی دەڵێ، چاوەڕوان دەکرێت ملیۆنێک کەس بەشداریی تێدا بکەن.
 
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی دەم پارتی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەم ساڵ نەورۆز لە باکووری کوردستان و تورکیا بە دروشمەکانی (نەورۆزی ئازادی و یەکێتیی دیموکراسی) و (نەورۆزی ئازادی و دیموکراسی) پیرۆز دەکرێ.
 
یەکێک لەو نەورۆزانەی هەموو ساڵێک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر هاونیشتمانی پیرۆز دەکرێت، نەورۆزی ئیستەنبووڵە. چاوەڕوان دەکرێ ملیۆنێک کەس بەشداری لە ئاهەنگەکەدا بکەن کە لە گۆڕەپانی یەنیکاپی لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت.
 
ئاهەنگی نەورۆزی ئیستەنبووڵ رۆژی یەکشەممە 22ی ئادار لە کاژێر 11:00 بۆ 18:00 لە گۆڕەپانی یەنیکاپی بەڕێوەدەچێت. هونەرمەندان، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ژمارەیەکی زۆر سیاسەتڤانان بەشداری لە ئاهەنگەکەدا دەکەن.
 
ئاهەنگی نەورۆزی ئیستەنبووڵ، بە گوتاری عارف چنار و چنار ئاڵتان، هاوسەرۆکانی لقی رێکخستنەکانی ئیسەنبووڵی دەم پارتی وەک رێکخەر و لیژنەی ئامادەکاری ئاهەنگەکە دەست پێدەکات. 
 
دواتر تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی؛ چەتین ئارکاش و سەباحەت تونجەل لە تەڤگەری ژنانی ئازاد و مەرال دانش بێشتاش، هاوگوتەبێژی کۆنگرەی دیموکراسیی گەلان (هەدەکە) گوتار پێشکێش دەکەن.   
 
دواتر لە رێوڕەسمەکەدا ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە، پاشان هونەرمەند سوئاڤی چەند بەرهەمێک پێشکێش دەکات و دواتر گرووپی هونەر و میوزیکی کۆما ئامەد بەرهەمەکانیان پێشکێش دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مستەفا دەستجی، سەرۆکی پارتی یەکێتیی گەورە

سەرۆکی پارتێکی تورکیا بۆ ئەحمەد تورک: ئێرە کۆماری تورکیایە، ئەگەر بەدڵت نییە بڕۆ

مستەفا دەستجی، سەرۆکی پارتی یەکێتیی گەورە (BBP) هێرش دەکاتە سەر ئەحمەد تورک و دەڵێت، "کوردستانی چی کوڕە؟ ئێرە کۆماری تورکیایە." ئەوەش دوای ئەوەی ئەحمەد تورک یانەی ئامەدسپۆری بە "تیمێکی کوردستان" ناوبرد