رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رەخنە لە هەڵوێستی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ دەگرێت بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل و دەڵێت، پێویستە کۆتایی بەو هێرشانە بهێندرێ.
رۆژی هەینی، 20ـی حوزەیرانی 2025، نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە لووتکەی سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە بەلجیکا گوتارێکی پێشکێش کرد.
کورتولموش باسی لە کاردانەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کرد و رایگەیاند: "کاردانەوەی لاوازی هاوپەیمانان بەرامبەر هەڵمەتی جینۆساید لە غەززە، زیان بە متمانەی ناتۆ لە دیدی هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا دەگەیێنێت، هەروەها ئەو تێگەیشتنە بەهێزتر دەکات کە رۆژئاوا دووڕوویانە مامەڵە دەکات".
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا گوتیشی: "پێویستە کۆتایی بە هێرشەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا بێت و دانوستاندن و دیپلۆماسیەت دەست پێبکاتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ