رووداو دیجیتاڵ
ژنێک لە پارێزگای مێرسینی تورکیا، کە دوو مانگ بوو ژیانی هاوژینیی پێکهێنابوو، بە چەقۆ لە هاوژینەکەی دا و کوشتی.
رووداوەکە 4ی ئابی 2025 لە گەڕەکی گردی شەهیدانی مێرسین روویدا. مەلەک باشڵی تەمەن 24 ساڵ لەگەڵ هاوژینەکەی ئەحمەد جان باشڵی تەمەن 25 ساڵ، لێیان بووە دەمەقاڵێ و بە چەقۆ لە هاوژینەکەی دا.
بەگوێرەی راپۆرتی دادپزیشکیی مێرسین، مەلەک چەند جارێک بە چەقۆ لە چەند شوێنێکی جیاوازی جەستەی ئەحمەدی داوە.
ئەحمەد جان باسڵی بە سەختی بریندار بوو و گوێزرایەوە نەخۆشخانە. مەلەک باشڵی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و نێردرایە گرتووخانە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20-08-2025 ئەحمەد باشڵی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی ئاماری نافەرمی، ساڵی 2024 لە تورکیا و باکووری کوردستان 3801 رووداوی تووندوتیژی روویانداوە.
لە 607 رووداودا چەقۆ و کەرەستەی دیکەی بڕەر بەکارهێندراون. لەو رووداوانەدا 2370 کەس کوژراون و 3829 کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ