15 ملیۆن كەس لە توركیا بە كوردی قسەدەكەن

20-10-2013
ئاری رەسوڵ
نیشانەکردن توركیا، زمانی كوردی
A+ A-
رووداو- حوڕیەت دەیلی نیوز

لە توركیا 36 زمان قسەیان پێدەكرێ، زمانی كوردی لەدوای زمانی توركی لەلایەن زۆرترین كەسەوە قسەی پێدەكرێت، شارەزایەكی ئەم بوارەش دەڵێت:"پێویستە داتاكان نوێبكرێنەوە، چونكە تاوەكو ئێستا لە توركیا پشت بە داتای ساڵی 1965 دەبەسترێت."

نادر ئەنگین ئوزون، سەرۆكی رێخراوی زمانەوانی ( لینگویستیكس فاوندەیشن) دەڵێت:" لە توركیا 36 زمان هەن، هەروەها هیچ لەداتاكان تەندروست و تازەنین". تاكە داتا كە هاوكات نوێترین داتاشە دەربارەی زمانەكانی توركیا لە ساڵی 1965 كۆكراوەتەوە، كە ئەو كاتە پرسیار لە هاونیشتمانیان كراوە بە چ زمانێك قسەدەكەن؟

ریزبەندی زمانی كوری لە دوای زمانی توركییەوە دێت، لەدوای توركی لەلایەن زۆرترین خەڵكەوە قسەی پێدەكرێت. ماڵپەڕی ئێتنۆلۆگی، كە ریزبەندی بۆ زمانەكانی جیهان دەكات لەبارەی ژمارەی كوردان دەڵێت، لە توركیا نزیكەی 15 ملیۆن كەس بە زمانی كوردی قسەدەكەن.

ئەو ماڵپەرە داتاكەی لە ساڵی 2009 كۆكردووەتەوە و نوسیوویەتی "زۆربەی ئەو كەسانە لە ناوچەكانی هەكاری و شرناخن".

زاراوەی زازاكی كە زاراوەیەكی كوردییە بە پلەی سێهەم لەدوای زمانی كوردییەوە دێت و لەلایەن 1.6 ملیۆن كەسەوە قسەی پێدەكرێت. ئاخێوەرانی زازاكی "لە ناوچەكانی باشووری رۆژئاوای توركیا نیشتەجێن".

500 هەزار كەس زمانی عەرەبی لە توركیا بەكار دەهێنن و و بەزۆری لەلایەن ئەو كەسانەوە بەكاردەهێنرێت كە نزیكی سنووری سووریان.

نادر دەڵێت:"داتایەكی تازە دەربارەی زمانەكان زۆر گرنگە، چونكە تاوەكو ئێستا چەندین زمان رووبەڕووی لە ناوچوون بوونەتەوە".  هاوكات دەشڵێت كە رێكخراوەكەیان بەم نزیكانە وۆركشۆپێك سازدەكات دەربارەی پاراستنی ئەو زمانانەی لە ژێر هەڕەشەی لەناوچووندان.

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە