ئەردۆغان: پێویستمان بە هاودهنگییە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری توركیا دەڵێ: "لە سەردەمێکدا کە شەپۆلی قەیران و نادیاری لە ئەورووپاوە بۆ ئاسیا هەڵی کردووە، هەروەها لە بەرامبەر رەشەبای بەڵا و نەهامەتییەکان دا پێویستمان بە هاودهنگیی زیاترە".
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 25ـی کانوونی یەکەمی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە گوتارێکی پێشکێش کرد.
سهرۆکكۆماری تورکیا باسی له گرنگیی هاودهنگی كرد و رایگهیاند: "لە سەردەمێکدا کە شەپۆلی قەیران و نادیاری لە ئەورووپاوە بۆ ئاسیا هەڵیکردووە، هەروەها لە بەرامبەر رەشەبای بەڵا و نەهامەتییەکان دا پێویستیمان بە هاودهنگیی زیاترە".
ئەردۆغان گوتی: "پەراوێز خراین، ئازار دراین، بە كهم سهیرکراین، گەنجە نهمام ئاسا و جگەرگۆشە چاوگەشەکانمان و برایانی رهنجدهرمان کرانە قوربانیی تیرۆری رەگەزپەرستی."
ئهردۆغان باسی له رۆڵی رەوەندی توركیا لە وڵاتانی دەرەوە کرد و رایگهیاند: "سەرەڕای هەموو ئهو ئاستەنگانەی رووبەڕووی بوونەوە، دیاسپۆرای تورک توانی لەسەر پێی خۆی بووهستێت و لە هەموو بوارەکاندا ببێتە خاوەن دەنگ، سەنگ، کاریگەریی و ویستی بەهێز."
ئەردۆغان گوتی: "رێگە نادەین هیچ کام لە هاووڵاتییەکانمان، چ لە نێو سنوورەکانماندا دهژین یان لە دەرەوە، بچەوسێندرێنەوە یان بە کەم سەیر بکرێن. رێگە نادەین کەس کۆمەڵگەی تورکی ئەورووپا بچەوسێنێتەوە کە یاوهری کاروانی سەدەی تورکیامان دەکەن. سنوورێك بۆ ئهوانه دادهنێین کە هەوڵی چەوساندنەوەیان دەدەن."