کورتوڵموش: پێویستە هیچ هێزێکی چەکداریی ناشەرعی لە سووریا نەمێنێت

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایدەگەیێنێت، کارەکانی کۆمیسیۆنی پرۆسەی چارەسەری گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی و لەبارەی دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت: "پێویستە هیچ هێزێکی چەکداریی ناشەرعی لە سووریا نەمێنێت."
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 26-01-2026، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لە فرانسینا ئارمەنگۆل، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئیسپانیا کرد. دوای کۆبوونەوەکەش کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشیان سازکرد.
 
کورتوڵموش لەبارەی دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، پێویستە وڵاتەکە دوای 60 ساڵ دیکتاتۆری و 13 ساڵ شەڕی ناوخۆ، ئیدی ئارامی بەخۆیەوە ببینێت.
 
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە "پێویستە هیچ هێزێکی چەکداریی ناشەرعی لە سووریا نەمێنێت" و گوتی: "پێویستە عەرەب، کورد، تورکمان، سوننە، ئێزدی و هەموو پێکهاتە ئایینییەکانی سووریا پێکەوە لە ئاشتیدا و لەژێر یەک ئاڵادا دەست بە ژیان بکەن. سووریا هی سوورییەکانە."
 
سەبارەت بە دۆخی نێوخۆی تورکیا و پرۆسەی چارەسەری، کورتوڵموش ئاشکرای کرد، کارەکانی "کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی" کە لە تورکیا دامەزراوە، گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی.
 
بە گوتەی کورتوڵموش، کۆمیسیۆنەکە لە 5ـی ئابی 2025ـەوە تاوەکو ئێستا 20 کۆبوونەوەی کردووە و ئێستا لە قۆناخی ئامادەکردنی راپۆرتدایە، گوتیشی: "هەوڵێکی راستگۆیانە هەیە بۆ ئەوەی راپۆرتەکە بە پێشنیازی کۆنکرێتی پێشکێشی پەرلەمان بکرێت."
 
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا مەرجی دەستپێکردنی هەمواری یاسایی بەستەوە بە "هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان" و رایگەیاند: "خاڵی وەرچەرخانی گرنگ بۆ دەستپێکردنی هەمواری یاسایی، هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانە بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە و وازهێنانیانە لە خەباتی چەکداری؛ زۆرینەی پارتەکان لەسەر ئەم خاڵە گرنگە کۆکن."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆماری توركیا . وێنە: AFP/ئەرشیڤ

ئەردۆغان: سیستمی جیهانی درزی تێکەوتووە؛ 'یاسای هێز' زاڵ دەبێت

سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی تووند لە سیستمی ئێستای جیهان دەگرێت و دەڵێت، ئەو سیستمەی دوای جەنگی جیهانیی دووەم دامەزراوە "لە بنەڕەتەوە درزی تێکەوتووە". بە بڕوای ئەردۆغان، ئێستا جیهان لە قۆناخێکدایە کە "یاسای هێز" شوێنی "هێزی یاسا" دەگرێتەوە