تورکیا
پۆلیسی تورکیا لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک. وێنەکە بۆ روونکردنەوە دانراوە و پەیوەندی بەم هەواڵەوە نییە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە 3 ساڵی رابردوودا و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیان بۆ رێگریکردن لە هەر کردەوەیەکی گرووپە تووندڕۆکان، لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا هەزار و 447 کەس بە تۆمەتی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکان لەلایەن هێزەکانی جەندرمە و دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)ـەوە کراون.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کانوونی یەکەمی 2023دا 236 کەس و لە کانوونی یەکەمی 2024دا 875 کەس دەستگیرکراون. لە کانوونی یەکەمی 2025یشدا ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام بوون و لە 32 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان 336 گومانلێکراوی داعش دەستگیرکراون.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، رێوشوێنە ئەمنییەکان جێبەجێکراون بۆ ئەوەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ بە باشترین شێوە بەڕێوەبچن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ