رووداو - هەولێر
سەرۆك وەزیرانی توركیا لە یارییەكی دۆستانەدا، كە تیمەكەی 9 - 4 براوەبوون، درێسی ژمارە 12 ی لەبەركرد.
شەوی 26-7-2014 رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا بەشداریكرد لە یارییەكی دۆستانەدا، كە بە بۆنەی كردنەوەی یاریگایەكی نوێ لە ئیستەنبوڵ سازكرابوو و ژمارەیەك لە كەسایەتییە ناسراوەكانی توركیای كۆكردبووەوە. لەو یارییەدا ئەردۆغان بە درێسی ژمارە 12ەوە سێ گۆڵی تۆمار كرد.
هەڵبژاردنی ئەو ژمارەیەش رێكەوت نەبوو. مانگی داهاتوو توركیا هەڵبژاردن دەكات بۆ 12ەمین سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە و ئەردۆغان لە ئێستاوە ژمارە 12 ی وەك ئاماژەیەك بۆ بردنەوەی لەو هەڵبژاردنەدا هەڵبژارد.
هاوكات لە ساڵی 2002ەوە هەتا ئێستا كە پارتەكەی لەسەر دەسەڵاتە 12 ساڵ تێپەڕیوە و ئەوەش پەیامێكی دیكە بوو كە سەرۆك وەزیرانی توركیا ویستی لە رێگەی ژمارەی درێسەكەیەوە بیدات.
ئەردۆغان پێش دەستكردن بە كاری سیاسی یاریزانی تۆپی پێ بووە و لە تیمی IETT ی شارەوانی ئیستەنبوڵ یاری كردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ