بوومەلەرزەیەک باڵکئەسیری تورکیای هەژاند

27-10-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی رێختەر شارۆچکەی سندرگەی لە پارێزگای باڵکئەسیری تورکیا هەژاند.
 
بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی ئیستەنبووڵ، مانیسا، ئیزمیر و ئایدنیش هەستی پێکرا.
 
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو لە تورکیا (ئافاد) بوومەلەرزەکە کاژێر 10 و 48 خولەکی شەوی 27-10-2025 روویداوە.
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "تیمەکانی ئافاد گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستبەکار بوون".
 
هەروەها کەمال مەمیشئۆغڵو، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە ئیکسێکدا رایگەیاند، تیمەکانیان لەو شوێنانەی بوومەلەرزە هەستی پێکراوە، لە ئامادەباشیدان.
 
وەزیری تەندروستیی تورکیا  جەختیکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ پێشهاتێکی نەرینی جێی باس نییە.
 
رۆژی 10ی ئابی 2025ــش شارۆچکەی سندرگە بە هەمان گوڕی 6.1 هەژابوو. ئەوکاتە کەسێک گیانی لەدەستدا و 52ی دیکەش بریندار بوون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی پێشانگاکە

لە پێشانگەی ساها 2026 بە بەهای 8 ملیار دۆلار گرێبەستی هەناردەکردن واژۆکرا

پێشانگەی ساها 2026، کە دوایین پێشکەوتنەکانی پیشەسازیی بەرگریی تورکیای خستەڕوو، بە بەشداریی زیاتر لە 150 هەزار سەردانیکار، شاندی زیاتر لە 75 وڵات و واژۆکردنی گرێبەستی هەناردەکردن بە بەهای نزیکەی 8 ملیار دۆلار کۆتاییهات.