ئەمنستی: ئێران کۆمەڵکوژیی "بێ وێنە" دژی خۆپێشاندەران دەکات
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایدەگەیێنێت، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بەکارهێنانی چەکی جەنگی، کۆمەڵکوژییەکی "بێ وێنە" دژی خۆپێشاندەران دەکەن و زۆربەیان لە سەربان و مزگەوتەکانەوە تەقە لە خەڵک دەکەن.