سوودانى سەرجەم ئەندامانی لیژنەکەی ئەبو رغیف خانەنشین دەکات
بەبڕیارى سەرۆکوەزیرانى عێراق، بریکارى پێشووى هەواڵگریى وەزارەتى ناوخۆ و نۆ ئەفسەرى دیکە لە ئەرک دوورخرانەوە و خانەنشین کران. ئەوەش لە چوارچێوە دۆسیەى "ئەشکەنجەدانەکان"ـی لیژنەى لێکۆڵینەوەى گەندەڵى، کە لەسەردەمى حکومەتى پێشوو پێکهێندرابوو.