بەڕێوەبەری ئیدارەی ژینگەی کرماشان: هەفتەی داهاتوو تاڵاوی هەشێڵان وشکدەکات
بڕێکی زۆر کەم ئاو لە سەرچاوی ئاوی سەوزەڵێ ماوە، کە سەچاوی ئاوی تاڵاوی هەشێڵانە لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان. بەڕێوەبەری ئیدارەی ژینگەی کرماشانیش دەڵێت "ئاو لە سەرچاوەی ئاوی ئەم تاڵاوە کە سەوزەڵێ یە، تەنیا یەک بۆ دوو تانکەر دەبێت".