ژەنیارێکی ئەڵمانی میوزیکی 'ئای دلبەرێ' دەژەنێتەوە
جێسیکیا ڤایۆلۆنیست، ژەنیارێکی ئەڵمانی – پۆڵەندییە، بەرهەمێکی میوزیکیی کوردی بەناوی 'ئای دلبەرێ' بە ئامێری ڤایۆلین ژەنیوەتەوە کە بە یەکێک لە ئاواز و گۆرانییە ناسراوەکان لە نێو کورددا دەناسرێت، گۆرانییەکە لە هۆنراوەی فەقێی تەیرانە و لە ئاوازی هونەرمەند ئارام تیگرانە.