عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە میوزیکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی ئەڵمانیا پێشکێش دەکات
د. عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە، ئاوازدانەری ناسراوی کورد، بەمەبەستی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی ئیمپووس بۆ ساڵی 2025، بانگهێشتی ئەڵمانیا کراوە و دوو بەرهەم پێشکێش دەکات و گوتی: "تاکە کوردم لەو فێستیڤاڵەدا بەشدارم".