بەشداری ئەکتەرێکی لایەنگری رووسیا لە زنجیرەیەکی ئەمریکیدا نیگەرانی ئۆکراینای لێدەکەوێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا، رەخنە لە تۆڕی 'ئێج بی ئۆ'ـی ئەمریکی دەگرێت، بەهۆی پێدانی رۆڵی سەرەکی بە میلۆش بیکۆڤیچ، ئەکتەری سڕبی لە وەرزی نوێی زنجیرەی 'The White Lotus' و ئەو ئەکتەرە بە لایەنگیریکردنی رووسیا تۆمەتبار دەکات.