شانۆگەرییەک لە لەندەن چیرۆکی کۆڕەوی کورد و دروستبوونی ناوچەی ئارام دەگێڕێتەوە
چیرۆکی شانۆگەرییەکە تەنیا باس لە ئازارەکانی ئاوارەیی و دەربەدەربوون ناکات، بەڵکو دەچێتە ناو جەرگەی بڕیاردان لە لەندەن. (سەیف هەیڤن) تیشک دەخاتە سەر خەباتی دوو دیپلۆماتی بەریتانی کە بە هاوکاریی پەنابەرێکی کورد، لەناو دامەزراوەی (وایت هۆڵ) کە ناوەندی بڕیاری سیاسیی بەریتانیایە هەوڵ دەدەن حکومەت رازی بکەن بۆ دەستوەردانی مرۆیی و راگەیاندنی ناوچەی ئارام.