نەواف میرۆ: هۆنینەوەی زمان وەک پەرستنێک دەبینم
خەڵکی باکووری کوردستانە، هەلبەستڤان، رۆماننووس، چیرۆکنووس و وەرگێڕە. سنگی پڕە لە خۆشەویستیی کوردستان و ئێزیدخان، زمانی کوردی بۆ ئەو زیاترە لە ئامرازێکی لێکتێگەیشتن، نەواف میرۆ لەدایکبووی ساڵی 1968ـی خێزانێکی ئێزدیی وێرانشاری باکووری کوردستانە، لە 1987ـەوە لە ئەڵمانیا دەژی، لەو وڵاتە خوێندوویەتی و کاری کردووە.