بەهۆی 'سڵاوی هێتلەری' ئوسترالیا ڤیزای کانیێ وێستی هەڵوەشاندەوە
وەزیری ناوخۆی ئوسترالی رایگەیاند، ڤیزای کانیێ وێست، گۆرانیبێژ و راپەری ئەمریکی، بۆ وڵاتەکەیان هەڵوەشێندراوەتەوە، دوای بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکەی "سڵاوی هێتلەری - Heil Hitler"، بە گوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە؛ "پشتگیری لە نازییەت دەکات".