سندووقی نێودەوڵەتیی نەخت بۆ چین: خۆت نوێ بکەوە
بەڕێوەبەری سندووقی نێودەوڵەتیی نەخت هۆشداری دەداتە چین لەوەی رووبەڕووی کاتێکی چارەنووسساز بووەتەوە و دەڵێت، دەبێت "خۆی نوێ بکاتەوە"، ئەوکات دەتوانێت سێ ترلیۆن و 500 ملیار دۆلاری دیکە بخاتە سەر ئابوورییەکەی.