دیلان خۆشناو

دیلان خۆشناو
دەنگی نوێ- دیلان خۆشناو

خانمە هونەرمەندی گەنج دیلان خۆشناو، رۆژی ١/٩/٢٠١٥ لە پڕۆگرامی دەنگی نوێ لە رووداو میوزیک بەشداریکرد و لە نێو پڕۆگرامەکە حەیرانێکی پێشکەشی بە بیسەرانکرد.

دیلان خۆشناو، لە کاتی بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی دەنگی نوێی رووداو میوزیک، گوتی "چەند گۆرانییەکم لە کوردستان تۆمارکردووەو لە ئایندەش یەکێک لە گۆرانییەکان کە بۆ پێشمەرگە گوتراوە کلیپی دەکەم".

دیلان کۆلێژی ئەندازیاری لە وڵاتی ئەڵمانیا تەواوکردووەو کچی هونەرمەند رەنجبەر خۆشناوە، ناوبراو باسی لەوەکرد کە باوکی زۆر هاوکاری کارەکانی دەکات، لە نێو پڕۆگرامەکەش گۆرانییەکی پێشکەشی دایک و باوکی کرد.

دەنگی نوێ، پڕۆگرامێکی هەفتانەی رووداو میوزیک-ەو لە لایەن دەرباز یونس ئامادە و پێشکەشدەکرێت، هەموو سێشەممەیەک کاژێر ٩-ی شەو راستەوخۆ پەخشدەکرێت و رۆژانی چوارشەممە کاژێر ٦-ی ئێوارە دووبارەدەبێت.