هەڤاڵ خانەقینی بە چوار شێوەزار گۆرانی دەڵێ

هەڤاڵ خانەقینی بە چوار شێوەزار گۆرانی دەڵێ

هونەرمەند هەڤال خانەقینی لە نێو پرۆگرامی هارمۆنی دا باسی لە بەرهەمهێنانی گۆرانیەكی كرد بەچوار شێوەزاری كوردی  كە گروپی میوزیكی لور كاری بۆ كردوە.

هەڤال خانەقینی ، گوتی " هەرچەندە بەشی زۆری گۆرانیەكانی بەشێوەزاری كەلهوری دەلێت بەلام شارەزای لە زاراوەكانی دیكەشدا هەیە بۆ یە لە كاتی گۆرانی گوتندا بەئاسانی دەتوانم دەری ببرم بریارە كارەكە لە ماوەیەكی نزیك دا بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بلاوی بكەمەوە ".

هەڤال خانەقینی ، گوتیشی " كاركردنی من لە نێو كافتریاكاندا بۆئەوەیە لە هەوادارەكانم دوورنەكەومەوە لە هەمان كاتیشدا وەك راهێنانێك وایە بۆ دەنگی خۆم و پێم ووایە ئەمە كاری منە.
 
پێشکەشکار: چۆمان مەحمود
کۆنترۆڵ: هەردی جەمال