پەیوەندی نێوان پزیشک و نەخۆش لە کوردستان
لە سیستمی تەندروستی کوردستاندا نەخۆشەکان گلەییەکی زۆریان لە پزیشکان هەیە و راپرسییەکی رووداو دەریخستووە ٩٠%یان دەلێن مامەڵەی پزیشک لە کلینیکە تایبەتەکان و نەخۆشخانەکاندا جیاوازە.
رەپرسییەکمان لەنێو پزیشکانیش دەریخستووە ئەوانیش وەک پێویست لە نەخۆشەکان رازی نین.
کەواتە دەبێت هەڵەیەک لە سیستمەکەدا هەبێ کە لە چوارچێوەیدا هەریەک لە پزیشک و نەخۆش خۆیان بە دۆڕاو دەزانن.
هەتوانی ئەمجارە ئەو بابەتە گەنگەشە دەکات، بە ئامادەبوونی:
١- د. زانیار نووری کە هەم بەڕیوەبەری نەخۆشخانەیەکی حکومییە و هەم کلینیکی تایبەتی هەیە، تاکو وەڵامی ئەوە بداتەوە بۆچی مامەڵەیان لە نەخۆشخانە و کلینیک لە یەکدی جیاوازە
٢-د. رێبین زیخانی: کە پسپۆڕی خوێندووە لە سیستمی تەندروستی لە ئەمریکا، تاکو دەریبخات چۆن لە رێگەی باشکردنی سیستمی تەندروستییەوە دەکرێ نیوانی پزیشک و نەخۆشی کوردستان رێکبخرێتەوە.
پێشکەشکار: د.سەروەر سالار
کۆنترۆڵ: هەردی جمال
بهشی بكه لە