رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان
رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە بۆنەی رۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی جگەرەکێشان، هۆشیاری دا کە جگەرە کێشان ساڵانە دەبێت هۆی گیان لە دەستدانی زیاتر لە 7 ملیۆن کەس لە جیهاندا، ولە %80 تای لەو وڵاتانەیە کە داهاتیان سستە یان لاوازە.
ئەمە جگە لە زیانە داراییەکان و تەندرووستیەکان کە بە زیاتر لە 1.400 ملیار دینار خەملێنراوە.
جگەرە کێشان لە کۆمەڵگەی ئێمە دیاردەیکی باوە و قۆناخ بە قوناخ لە گەڵ کرانەوەی زیاتر بە رووی جیهان هەڵکشانی بە خۆوە بێنیوە کە ئیستا زیاتر مێردمنداڵ و گەنجان گیروودەی بوون و لەوە خراپر هاتنی نەرگیلە کە بە شێوەێکی خیرا لە کۆمەڵگەی ئێمە بڵاو بوویەوە و جێی داخیشە کە لە هەرێمی کوردستان داتایەک نیە ئاماژە بە ژمارەی ئەو کەسانە بدات کە جگەر و نەرگیلە ەکێشن بەڵام ئاماژەکان باس لە زیادبوونیکی خێرا دەکەن.
گفتوگۆ زیاتر لەسەر ئەم تەوەرە دەکەین بە میوانداری لوقمان شێروانی گوتەپێژی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و سەرۆکی لێژنەی بەرنگاربوونەوەی جگەر ونەرکێلە و مامۆستا محمد کلکەسماقی مامۆستای ئاینی.
پێشکەشکار: سروە هەورامی
کۆنترۆڵ: سۆران حسێن
بهشی بكه لە