ئەمڕۆ کێ ده‌بێته پاڵه‌وانی مۆندیالی 2018، فەرەنسا یان کرواتیا؟
ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی مۆندیالی 2018ی رووسیا له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و كرواتیا ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌م یارییه له پرۆگرامی مۆندیال تایم شرۆڤه‌ی یارییه‌كه و بارودۆخی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده كرا، هه‌روه‌ها باس له سه‌ركه‌وتوویی رووسیا كرا له به‌ڕێوه‌بردنی مۆندیالدا.
له پرۆگرامه‌كه‌دا قه‌هار حوسێن شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ و یاریزانی پێشووی تۆپی پێی شاری هه‌ولێر به‌شداریكرد، هه‌روه‌ها جه‌عفه‌ر موبه‌شیرنیا بێژه‌ری هه‌واڵه سیاسییه‌كان وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی رووداو به‌شداربوو، كه هه‌وادارێكی به‌جۆشی تۆپی پێیه.
ئاماده و پێشكه‌شكردن: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كۆنترۆڵ: هه‌رێم محه‌ممه‌د.
به‌شی بكه لە