عێراق بەرەو حکومەتێکی نوێ

عێراق بەرەو حکومەتێکی نوێ

دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەراییی هەڵبژاردنی عێراق، دەرکەوت هیچ لایەنێکی عێراق زۆرینەی کورسییەکانی مسۆگەر نەکردووە، ئەمەش رەنگە ململانێی نێوان لایەنەکان تووندتر بکاتەوە بۆ دروستکردنی گەورەترین هاوپەیمانی لەنێو پەرلەمانی عێراق. 

کورد لەکوێی ئەو دانوساندن و گفتوگۆیانە دەبێت؟
ئایا لایەنەکانی عێراق ئەمجارەش روو لەهەولێر دەکەنەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ؟

پێشبینی دەکریت پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق چەند مانگێک بخایەنێت. تەوەری ئەمجارەی بەرنامەی 360 لەبارەی پیکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت.

بەرنامەی 360 هەموو شەوانی سێشەممە کاژێر 10 بەکاتی هەولێر پێشکەشدەکرێت.