ئاکار - دابەشکردنی کات

ئاکار - دابەشکردنی کات

لەم بەرنامەدا باس لە گرنگیی کات و چۆنیەتیی دابەشکردنی دەکرێت. ئایینی ئیسلام چۆن گرنگی بە کات و دیدارەکان دەدات؟ ئایا شەرع بۆ دواکەوتن لە کاتی دیاریکراوی یەکتربینین چی دەڵێت؟ چەندە گرنگە مرۆڤ بە بەرنامەوە کاتەکانی دابەش بکات و بەسەیان ببات؟

د. سەعد بەرزنجی، مامۆستای زانکۆ، پێیوایە کات سەرمایەیە و دەبێت رێکبخرێت و وەبەرهێنانی تێدا بکرێت. دەشڵێت: "ئەوانەی ناتوانن بە کاتەوە پابەند بن، لە ژیانیاندا سەرکەوتوو نابن."

د، ئیسماعیل پێنجوێنی، مامۆستای ئایینی، دەڵێت: "موسڵمان دەبێت لە هەموو کەس زیاتر رێز لە کات بگرێت. رێزگرتنی کات وەک پەرستشەکان لەسەرمان فەرزە. کات سامان و ژیانە."