ئاوازی زەهاوی لە قامیشلۆ

26 May 2022
ئاوازی زەهاوی لە قامیشلۆ

میوزیک لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان تایبەتمەندییەکی خۆی هەیە. لەو شارە میوزیک تێکەڵ بووە بە شێوازی ژیان و کولتووری شارەکە. لەگەڵ میوزیکدا، هەڵپەڕکێی تایبەت بە رۆژئاوای کوردستان، کاری هونەریی میوزیکژەنانی جوانتر کردووە.

وەرزی نوێی ئاوازی زەهاوی 12 بەرنامە لەخۆ دەگرێت. هەر بەرنامەیەک لەگەڵ گرووپێکی میوزیکی کوردی تۆمارکراوە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان لە باشوور و باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا. لەم وەرزەدا دیمەنێکی رەنگاوڕەنگی میوزیکی کوردی و جیاوازییەکانیان پیشاندەدات. هەروەها فراوانی و لێکچوونەکانی جیهانی میوزیکی هەر ناوچەیەک دەردەخات. زەهاوی لەم وەرزەدا هەوڵدەدات دەوڵەمەندی و جوانی میوزیکی کوردی هەموو ناوچەکانی کوردستان پیشانبدات.