میوزیکی وڵاتی ئێرلەندا

میوزیکی وڵاتی ئێرلەندا
گەشتەکەی باس لە موزیک و ئامێر و سەماکانی ئەم وڵاتە دەکات کە لەکۆنەوە تا ئێستا بووەتە نەریتێکی دەوڵەمەندی هونەری.

هارپ یەکێکە لە ئامێرە بەناوبانگەکانی ئێرلەندا کە وەکو ناسنامەیەکی ئێرلەندی ناودەبرێت و هۆکاری زۆر ژێی ئەم ئامێرە بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە کە موزیکی ئێرلەندی خاوەن رتمێکی خێرایە و هاوشێوەی ئەم ئامێرە ئاسانکاری بۆ ژەنیارەکان دەکات.

زمانی گێڵیک زمانی رەسەنی ئێرلەندایە و هەموو گۆرانییە کۆنەکان هەر بەم زمانە گوتراوە هەروەها باس لە سەمای نەریتی ئێرلەندی دەکرێت کە بە تاکە کەسی و دوو کەسی و بە شیوازی گرووپ ئەنجام دەدرێت و نموونەی سەمای کێڵتیک باس کراوە.

ئاوازی جیهان به‌رنامه‌یه‌كی مانگانه‌ی رووداوه‌ و له‌ وه‌رزی یه‌كه‌م ده‌ستی پیكرد و له‌ وه‌رزی ئێستای به‌رنامه‌كانی رووداو درێژه‌ی هه‌یه‌.

ئاوازی جیهان به‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ نامۆ و تازه‌گه‌رییه‌كانی تۆری میدیایی رووداو داده‌نرێت كه‌ له‌ میدیای كوردی هێنایه‌ كایه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ بواری هوونه‌ری.

ئاوازی جیهان هه‌موو رۆژانێكی هه‌ینی كۆتایی هه‌ر مانگێك له‌ تۆرڕی میدیایی رووداو په‌خشده‌كرێت و مۆزیكڤانی ناسراوی كورد هه‌ژار زه‌هاوی ئاماده‌ و پێشكه‌شی ده‌كات.