کەرتی تەندرووستی
له ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌رنامه‌ی بازاڕ، بازرگانی بواری ته‌ندروستی و ده‌رمان ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه.
به‌ختیار عه‌بدولعه‌زیز پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه باس له‌و كێشه‌وگرفتانه ده‌كات كه به‌هۆی سیستمی بازرگانی بواری ده‌رمان و بابه‌ته ته‌ندروستییه‌كان دروست بووه و چۆنێتی دانانی نرخ و كۆنترۆڵ كردنی بازرگانی بواری ده‌رمان باس ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش له روانگی ئابووریناسییه‌وه باس له بازاڕی ته‌نردوستی ده‌كات و لایه‌نی په‌یوه‌نددار قسه‌ی تێدا ده‌كه‌ن.
به‌رنامه‌ی بازاڕ به‌رنامه‌ی تۆڕی مێدیایی رووداو، پرس و بابه‌ته ئابوورییه‌كان باس ده‌كات و بازاڕی كوردستان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
بازاڕ به‌رنامه‌یه‌كی 24 خوله‌كی هه‌فتانه‌ی رووداوه و هه‌موو رۆژانێكی 5 شه‌ممان له شاشه‌ی رووداو په‌خش ده‌كرێت و به‌یانییانی هه‌ینی به كاتی كوردستان دووباره ده‌بێته‌وه.
به‌شی بكه لە