جێگۆڕکێی سێکتەری نەوت
له ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌رنامه‌ی بازاڕ، دوای دروستبوونی قەیرایرانی دارایی لە عیراق و باشوری کوردستان و جێگورکی سێکتەری پەترۆل لەم ولاتە و بە تایبەتی دوای داکەتنی نرخی بەترول لە بازارە جیهانیەکان و هاتنی داعش و تێک جوونی رەوشی ئەمنی لە ناوجەکە، ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه.
به‌ختیار عه‌بدولعه‌زیز پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه باس له‌و كێشه‌وگرفتانه ده‌كات كه به‌هۆی کێشەکانی بازار و قەیرانی دارایی دروست بووه و چۆنێتی دانانی بودجە و كۆنترۆڵ كردنی داکەتن و نەمانی دراو لە لە نێو بازار‌و نەبوونی دهاتی تر جگە لە وەزارەتی سامانە سرەشتیەکان باس ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش له روانگی ئابووریناسییه‌وه باس له چوونیەتی دروستکردنی ئەنجومەنێکی وەزیرانی بەرهەمهینەر نەک ئەنجومەنێکی بەکاربەر ده‌كات و لایه‌نی په‌یوه‌نددار قسه‌ی تێدا ده‌كه‌ن.
به‌رنامه‌ی بازاڕ به‌رنامه‌ی تۆڕی مێدیایی رووداو، پرس و بابه‌ته ئابوورییه‌كان باس ده‌كات و بازاڕی كوردستان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
بازاڕ به‌رنامه‌یه‌كی 24 خوله‌كی هه‌فتانه‌ی رووداوه و هه‌موو رۆژانێكی 5 شه‌ممان له شاشه‌ی رووداو په‌خش ده‌كرێت و به‌یانییانی هه‌ینی به كاتی كوردستان دووباره ده‌بێته‌وه.
به‌شی بكه لە