کۆشکی عاشق

کۆشکی عاشق

لەم ئەڵقەیەی بەرنامەی باژۆ، هەڵمەت عومەر دەچێتە "کۆشکی عاشق" لە شاری سامەڕا. کۆشکی عاشق مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عەباسییەکان و، تەمەنی زیاترە لە 1300 ساڵ. ئەم کۆشکە لەلایەن خەلیفە موعتەمید بیلا وەکو بارەگایەکی سەرەکی بەکارهێنراوە. کۆشکەکە لە دوو نهۆم پێکھاتووە و، دەگوترێت پێنج دەرگای ھەیە لەگەڵ کۆمەڵێک بیری ئاو. ساڵی 1986 دەیان دراوی زیو و زێڕ و بڕۆنز لەنێو کۆشکەکە دۆزراونەتەوە.

سەبارەت بە ناو و دروستکردنی کۆشکەکە، دوو چیرۆک هەن. چیرۆکی یەکەم باس لەوە دەکات کە خەلیفە موعتەمید بیلا ژنێکی خۆش ویستووە کە لە کۆچەرییەکان بووە، بەڵام ژنەکە بەردەوام دڵتەنگ بووە، لەبەر ئەوەی ئارەزووی ژیانی کۆچەریی خۆی کردووە. بۆیە خەلیفە بڕیار دەدات بینێرێتەوە ماڵی باوکی، بەڵام تەڵاقی نادات. چیرۆکی دووەم باس لەوە دەکات کە خەلیفەیەکی پێش موعتەمید بیلا ئەم کۆشەی دروست کردووە، بۆ ئەوەی ئەمیرێک ببینێت و دواتر کۆشکەکەی کردووەتە مارەیی ئەمیرەکە.

لەدوای کۆشکی عاشق، هەڵمەت دەچێت بەرەو کۆشکی بڕکە. ئەو کۆشکە لەلایەن خەلیفەی عەبباسی موتەوەکیل بیلا دروست کراوە و ناوەکەی لە شێوەی بڕکەی ئاوەوە ھاتووە. لە کۆشکەکەدا 20 هۆڵی تێدایە و ھەر ھۆڵێک ژوور و گەرماو و شتی تایبەتیی خۆی هەیە. کۆشکی بڕکە بەتایبەتی بۆ شوێنی پشوودان و مەلەوانی و کەیف و سەفای خەلیفەی عەباسییەکان دروست کراوە و یەکێکە لە جوانترین شوێنەکانی سامەڕا.