بازنەی رەنج لە بازنەی دووی هەولێر

06 September 2021
بازنەی رەنج لە بازنەی دووی هەولێر

سێ بەربژێر لەو بازنەیە لە بەرنامەکەدا بەشداری دەکەن. سەرەتا هەریەکێکیان بە یەک خولەک پەیامی خۆیان دەگەیەنن. دواتر پرسیارەکانی رەنج وگفتوگۆی بەربژێرەکان بواری زیاتریان پێدەدات بتوانن ئەو بەرنامەیەی کە هەیانە بۆ هەڵبژاردنەکان پێشکەشی دەنگدەران بکەن. هەر لە بەرنامەکەدا رەنج لەگەڵ کۆمەڵێک رۆشنبیر لە بازنەی دوو گفتوگۆیەک دەکات و بۆچوونی ئەوان لەسەر پرسە گرنگەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ساڵی 2021 وەردەگرێت. ژیار حەکیم لە دیجیتاڵ میدیای رووداو لە بەرنامەکەدا کاردانەوەکان و بۆچوونەکانی بەکارهێنەرانی سۆشیاڵمیدیای خستەڕوو. 

لە بازنەی دووی هەولێر 50 بەربژێر کێبڕکێ دەکەن لەسەر 4 کورسی و کورسییەکی دیکەش بۆ ژنان. بازنەی دوو خەبات و کەسنەزان و قوشتەپە و بنەسڵاوە و شاوێس و پیرزین و کۆیە و تەقتەق دەگرێتەوە. 

لەم بەرنامەیەدا ئەم بەربژێرانە بەشداربوون:
- ئامانج هەرکی: بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان
- دکتۆر عەبدولسەلام محەممەد: بەربژێری هاوپەیمانی کوردستانی
- ئەبوبەکر محەممەد: بەربژێری لیستی قادیموون

ئەم بەرنامەیە لە رۆژی 6ی سێپتێمبەری ساڵی 2021 راستەوخۆ بڵاوکرایەوە.