بازنەی رەنج لە بازنەی چواری سلێمانی
لەم بەرنامەیەدا ئەم بەربژێرانە بەشداری دەکەن:
- ناسکە عەبدوڵڵا: بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان
- محەممەد حەسەن: بەربژێری سەربەخۆ
- هەمزە رەسووڵ: بەربژێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
سێ بەربژێر لە بازنەی چواری سلێمانی لە بەرنامەکەدا بەشداری دەکەن. سەرەتا هەریەکێکیان بە یەک خولەک پەیامی خۆیان دەگەیەنن. دواتر پرسیارەکانی رەنج وگفتوگۆی بەربژێرەکان بواری زیاتریان پێدەدات بتوانن ئەو بەرنامەیەی کە هەیانە بۆ هەڵبژاردنەکان پێشکەشی دەنگدەران بکەن. هەر لە بەرنامەکەدا رەنج لەگەڵ کۆمەڵێک رۆشنبیر لە بازنەی چوار گفتوگۆیەک دەکات و بۆچوونی ئەوان لەسەر پرسە گرنگەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ساڵی 2021 وەردەگرێت.
ئەم بەرنامەیە لە رۆژی 14ی سێپتێمبەری ساڵی 2021 راستەوخۆ بڵاوکرایەوە.
بهشی بكه لە