کەسێکی عەرەب لە هەولێر 'زیاتر لە 150 دەفتەر دۆلار'ی بردووە
کەسێکی خەڵکی تکریت بە بردنی زیاتر لە ملیۆن و نیوێک دۆلار تۆمەتبار دەکرێت
ژمارەیەک هاونیشتمانی لە شاری هەولێر سکاڵا لەسەر "تۆڕێک" تۆماردەکەن کە بە گوتەی خۆیان، سەدان ملیۆن دینار و دەیان هەزار دۆلاری لێ سەندوون بە بیانووی وەبەرهێنان و دواتر هەڵاتوون. یەکێک لە سکاڵاکاران کە کەمئەندامی سەنگەریشە، دەڵێت، "نەک هەر پارەکەیان نەدامەوە، بەڵکو کاتێک چوومە تکریت بۆ وەرگرتنەوەی، بە چوار کەس لێیان دام و لە شەقام فڕێیان دام."
یاسین ئەبوبەکر، یەکێک لە سکاڵاکاران و کەمئەندامێکی سەنگەرە، لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو، کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات، گوتی: "دراوسێیەکمان بە ناوی یاسر، کە ماوەیەکی زۆر بوو دەمانناسی و متمانەمان پێی هەبوو، ئۆتۆمبێلێکی کرۆلای هایبرێدی بە بەهای 210 وەرەقە (21,000 دۆلار) لێ وەرگرتین و بەڵێنی دا دوای 45 رۆژ پارەکەمان بە قازانجەوە بۆ بگەڕێنێتەوە."
بە گوتەی یاسین، دوای ئەوەی یاسر و خێزانەکەی بە شەوێک ماڵیان دەگوازنەوە بۆ تکریت و پەیوەندییەکانیان دەپچڕێنن، ناچار دەبێت بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکەی سەردانی تکریت بکات. یاسین دەڵێت: "لە ڕێگەی تاکسییەکەوە ناونیشانێکیان پێدام، کە گەیشتمە ئەوێ، چوار کەس هێرشیان کردە سەرم و دوای لێدانێکی زۆر، مۆبایل و جانتاکەیان بردم و لە شەقام بەجێیان هێشتم."
دڵشاد عوسمان، سکاڵاکارێکی دیکەیە و باس لەوە دەکات کە زیاتر لە 195 ملیۆن دیناری لە ڕێگەی پێدانی شەش ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەترەوە بە هەمان "تۆڕ" داوە. دڵشاد لە بەرپرسیار، گوتی: "ئەوانە تۆڕێکن و بەیەکەوە کاردەکەن، یاسریان کردووەتە رووکار. زیاتر لە 300 دەفتەر دۆلاری خەڵکیان بردووە و نایدەنەوە. ئێمە دەترسین بە کەفالەت ئازاد بکرێن و جارێکی دیکە نەیاندۆزینەوە. لەکاتێکدا تەنیا یاسر لە زیندان ماوە."
سکاڵاکاران ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای بوونی بەڵگەی ڤیدیۆیی و "کۆمپیالە" کە قەرزاریی تۆمەتباران دەسەلمێنێت، بەڵام لەلایەن دادگەی هەولێرەوە پێیان گوتراوە کە دەبێت لە تکریت سکاڵا تۆمار بکەن، چونکە شوێنی رووداوی لێدانەکە لەوێ بووە و دۆسیەی قەرزەکەش "بابەتێکی مەدەنییە."
موقەدەم کیفاح حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بە رووداوی ڕاگەیاند: "لەسەر ئەم دۆسیەیە سکاڵا تۆمارکراوە و دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی یاسر و بارزان دەستگیرکراون. یاسر 13 سکاڵای لەسەرە و لە چاکسازیی گەورانی هەولێر راگیراوە، بارزانیش بە کەفالەت ئازادکراوە بەڵام لێکۆڵینەوە لە پەڕاوەکەی بەردەوامە."
پارێزەرێکی ڕاوێژکار بە ناوی بڵند مستەفا، هۆشداری دەدات و دەڵێت، "تۆمەتباری سەرەکی زانیویەتی کە کۆمپیالە سیفەتی سزایی نییە و دۆسیەکە دەکاتە کێشەیەکی مەدەنی، ئەمەش رێکارەکان ئاڵۆز دەکات و گەیشتنەوەی خاوەن مافەکان بە پارەکانیان قورس دەکات."
شایەتحاڵێکیش لە تکریت بە ناوی ئەبو محەممەد، پشتڕاستی رووداوی لێدانەکە دەکاتەوە و دەڵێت، "ئەو کەسانەی لە یاسینیان داوە، لە ناوچەکە بە کەسانی سەرسەری و خراپ ناسراون."
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە و لە 26-9-2025 تۆمارکراوە، یاسر خالیدی تۆمەتبار لە ڤیدیۆکە دەڵێت: "بەپێی رێککەوتی ئەمڕۆ هەموو پارەکە دەگەڕێنمەوە تاوەکو 26-10-2025".. یاسین لە ڤیدیۆکە پرسیار لە یاسر خالید دەکات، لەو رێککەوتە پارەکە دەگەڕێنییەوە و مۆبایل داناخەی. یاسریش دەڵیت: " خەمت نەبی لەو رێککەوتە تێناپەڕی بەڵکو زووتریش دەیهێنمەوە."
قوربانییەکان داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن کە تۆمەتباران ئازاد نەکەن تاوەکو تەواوی مافەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە، چونکە ترسیان هەیە دوای ئازادکردنیان، جارێکی دیکە نەتوانن بیانبیننەوە.

بەرپرسیار، لەم بەرنامەیەدا فۆکەس لەسەر کێشەی خەڵک دەکرێت. پاڵەوانی سەرەکی خەڵکن و زۆرترین ماوەی بەرنامەکە دەدرێتە ئەوان. لە هەر بەرنامەیەکدا باسی کێشەی کەسێک یان گرووپێک یان ناوچەیەک دەکرێت. بەشێکی بەرنامەکە تەرخاندەکرێت بۆ چارەسەری کێشەکە. هەروەها کۆمێنتی خەڵکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەردەگیرێن.
زۆرجار پێشکەشکار خۆی دەچێتە شوێنی کێشەکە، بەدرێژایی بەرنامە پێشکەشکار هەوڵدەدات چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە. بۆیە پێشتر ساوندبایتی کەسێکی یاساناسی وەرگرتووە کە ئەویش پێشنیاز بۆ خاوەن کێشەکە دەکات کە چی بکات بۆئەوەی کێشەکەی چارەسەرببێت.
ئەو بەرنامەیە شەهیان تەحسین پێشکەشی دەکات و عەدنان رەشید پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە، پێنج رۆژی هەفتە (یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە) کاژێر 18:00 بە کاتی هەولێر پەخشدەبێت.
بهشی بكه لە