بەهۆی داخستنی سنوورەکان ژیانی منداڵێک لە مەترسیدایە

30 June 2020
بەهۆی داخستنی سنوورەکان ژیانی منداڵێک لە مەترسیدایە
بەهۆی داخستنی سنوورەکان ژیانی منداڵێک لە مەترسیدایە، کچێکی11ساڵان پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە، فەرەح لە زگماکییەوە نەخۆشیێکی دەگمەنی  
هەیە و خوێن لەناو دەمارەکانی درکەپەتکی فەرەح هەن و بەهۆی  نەخۆشییەکەیەوە فەرەح ناتوانێت هاتووچۆ بکات و خێزانی فەرەح ئاوارەی  
رۆژئاوای کوردستانن لە دهۆک دەژین.
فەرەح ئەحمەد دەلێت زۆر دڵتەنگ دەبم کە ناتوانم وەکو هاوڕێیەکانم یاری بکەم و تەنیا داواکاریم ئەوەیە چارەسەرم بکەن و دەمەوێت چاک ببم و  بگەڕێمەوە قوتابخانە.
عەفیفا محەممە، دایکی فەرەح دەلێت داوا دەکەم رێگەمان پێبدرێت سەردانی رۆژئاوای کوردستان بکەین، چونکە رەوشی کچەکەم رۆژ دوای رۆژ خراپ دەبێت  
وچارەسەری فەرەح لە هەرێمی کوردستان نییە وپزیشکەکان دەڵێن چارەسەری کچەکەم لە دیمەشق هەیە و سێجار چووینە خاڵی سنووری پێشابوور، رێگەیان  
نەداین بڕۆین و هەردوو خاڵی سنووری باشوور و رۆژئاوا رێگەمان لێدەگرن  بڕۆین .
د.فەرهاد بەهجەت، پسپۆری نەشتەرگەری دەمار و بڕبڕەکان دەلێت پێیەکانی فەرەح لاواز بوونە و خوێن لەناو دەمارەکانی درکەپەتکی فەرەح هەن ، بۆییە  
دەبێت بەزووترین کات نەشتەرگەری بۆ فەرەح بکرێت.