هۆکاری کەمبوونەوەی دەرزی گزاز چییە؟
هۆکاری کەمبوونەوەی دەرزی گزاز چییە ، ئیسماعیل حەمە یەکێک لەو هاونیشتمانیانەی کە لەکاتی گەشتێکدا قاچی بە پارچە شووشەیەک دەبرێت و دوای دەرزی گزاز نابێت بۆی بەکار بهێنن، ئەگەرچی دکتۆرەکان پێیان گووتبوو بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانت نەبێت دەبێت دەرزی گزاز بەکاربهێنێت .
ئیسماعیل حەمە دەلێت ماوەیەکی زۆر بەدوای دەرزی گزازدا گەڕام تا دەستمکەوت ، چونکە ئەو دەرزییە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەستناکەوێت تەنانەت لە هیچ نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی دەرزی گزاز نەبوو ، بەڵام بەهەولێ هاورێیەتی و جوودی خۆم دەرزیەکەم بە ١٠٠ دۆلار لە ناوەڕاستی عێراق دەستکەوت ، چونکە دەرزی گزاز لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان نییە.
دکتۆر یاد نەقشبەندی ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانە دەلێت بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەسەڵاتی کڕینی دەرزی گزازمان نییە و ئەو دەرزیە گزازانەی لە بازاڕ هەیە بە یاسایی نەهاتوون و دەرزیەکە دەبێت حکومەتی عێراق بیکڕێت و دەبێت دەرزی گزاز لەلایەن کوالێتی کۆنترۆڵی حکومەتی عێراقەوە بپشکندرێت.
دکتۆر سەیف بەدر ، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەلێت ، بەهۆی نەبوونی بوودجەوە کورتهێنانی دەرمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەبوو و وەزارەتی تەندروستی دەرزی گزازی بۆ هەموو عێراق و هەرێمی کوردستانیش دابینکردووە ، بۆیە داوا لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەکەم بێن بەشەدەرزی گزاز وەربگرن .